عیراق كۆمەك و هاوكاری بۆ وڵاتێكی عەرەبی رەوانە دەكات

عێراق

27/02/2024     ژمارەی بینراو 198

راچڵەكین -

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا هەڵمەتێكی گەورەی جەماوەریی رابگەیەنێت بەمەبەستی ناردنی كۆمەك و هاوكاری بۆ دانیشتووانی فەلەستین بەهەردوو ناوچەی كەناری رۆژئاواو كەرتی غەززە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا چەندین بڕیار دەركران، لەوانەش ناردنی كۆمەك و هاوكاری مرۆیی بۆ فەلەستین.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بەبۆنەی نزیكبوونەوەی مانگی رەمەزان، هەڵمەتێكی فراوانی جەماوەریی رابگەیەنرێت بەمەبەستی ناردنی كۆمەك و هاوكاریی مرۆیی بۆ گەلی فەلەستین، بەتایبەتیش ئارد.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانكردنی پارەی پێویست بەمەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ دەوڵەتی فەلەستین، ئەمەش لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 23640.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن