راچڵەكین-
كۆمەڵی دادگەری كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستێكی 59 كاندیدییان ئاڕاستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كردوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، كۆمەڵی دادگەری لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لیستێكی 59 كاندیدییان ئاڕاستەی كۆمسیۆن كردوە، لە بازنەی هەولێر 15 كاندید، لە بازنەی سلێمانی 32 كاندید، لە بازنەی دهۆك شەش كاندید، لە بازنەی هەڵەبجە شەش كاندید بون.
كۆمەڵی دادگەری ئاشكرایكردوە:"لە بازنەی هەولێر عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی لیست دەبێت، لە بازنەی سلێمانییش ڕێبوار حەمەد خزر ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و وتەبێژی پێشوی كۆمەڵ سەرۆكی لیست دەبێت".
"لە بازنەی دهۆك زانای ئایینی م. مەلا عەنتەر بادینی سەرۆكایەتی لیستی كۆمەڵ دەكات،لەبارەی دهۆك و هەڵەبجەشەوە، كۆمەڵی دادگەری باسی لەوەكردوە، "لە بازنەی دهۆك زانای ئایینی م. مەلا عەنتەر بادینی سەرۆكایەتی لیستی كۆمەڵ دەكات، لە بازنەی هەڵەبجەش كادیری پێشكەوتوی كۆمەڵ تۆفیق مستەفا ڕەحیم سەرۆكی لیستی كۆمەڵە".