بانكی رافیدەین پێدانی قەرز بە فەرمانبەران رادەگەیەنێت

ئابوری

02/04/2024     ژمارەی بینراو 544

راچڵەكین -

بانكی رافیدەین پێدانی قەرز بە فەرمانبەرو خانەنشینان رادەگەیەنێت كە بڕەكەی لەنێوان (5 - 10) ملیۆن دینارەو بەقیستی مانگانە لێیان وەردەگرێتەوە.

بانكەكە لە راگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە پێدانی قەرز بە فەرمانبەرو خانەنشینان بەشێوەی ئەلیكترۆنی، لەسبەینێوە چوارشەممە دەستپێدەكات، بڕی قەرزەكەش بەپێی مووچەی مانگانەیە، كە لەنێوان (5 - 10) ملیۆن دینار دەبێت.

بانكی رافیدەین ئاشكراشیكردووە، پێدانی قەرزەكە بە گرەنتی ئەو ماستەركاردە دەبێت كە لە بانكەكەیان دەرچووێندراوە، واتە ئەو فەرمانبەران و خانەنشینانەی ماستەركاردیان لە بانكی رافیدەن دەرنەكردووە، لە وەرگرتنی قەرزەكە سوودمەند نابن.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن