پارێزگاری سلێمانی لەم كارە توڕەیە

کوردستان

21/03/2020     ژمارەی بینراو 10308

راچڵەكین-

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بوختان و وێنانەی بڵاوكراونەتەوە دورن لە ڕاستیەوە و ڕاگرتنی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی زۆر بەباشی و ڕێكوپێكی بەڕێوەدەچێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا سوپاسی هاوڵاتیان دەكات بۆ پابەندبوون و مانەوەیان لە ماڵەكانیان و پەیڕەوكردنی ڕێنماییە تەندروستی و كارگێڕییەكان.

دەشڵێت:" هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە كە ئەو بوختان و وێنانەی ئەمشەو بڵاوكراونەتەوە دورن لە ڕاستیەوە و ڕاگرتنی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی زۆر بەباشی و ڕێكوپێكی بەڕێوەدەچێت و هیچ سەركەشی و سەرپێچییەكیش نییە بۆ سەیرانگا و هاوینەهەوارەكان".

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە، ئیشی مەلەوانە درۆزنەكانی فەیسبووكە و داوا دەكات خەڵكی خۆی لە زانیاریی چەواشەكارانە و شێواو بپارێزێت.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ژمارەیەك وێنە بڵاوكراونەتەوە بەشێوەیەك كە ئەمشەو لەكاتی نەبوونی قەدەغەی هاتوچۆدا، هاووڵاتیان چوونەتە دەرەوەی شارەكانیان بەمەبەست ئەنجامدانی گەشت و سەیران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن