راچڵەكین -
كەشناسیی عیراق پێشبینی دەكات بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی گەرم، پلەكانی گەرما لە زۆربەی ناوچەكانی وڵات بۆ 45 پلەی سیلیزی بەرزببێتەوە.
دەستەی كەشناسیی عیراق بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت لە سبەینێوە چوارشەممە، بارستە هەوایەكی گەرم زۆربەی ناوچەكانی عیراق بگرێتەوەو بەهۆیەوە پلەكانی گەرما بۆ 45 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكان، كاریگەریی ئەو بارستە هەوا گەرمە، كە لە نیمچە دورگەی عەرەبییەوە روو لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق دەكات، تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و رۆژی شەممە 26-4-2025، كاریگەرییەكەی لاواز دەبێت.