كۆمسیۆنی عیراق وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژ دەكاتەوە

عێراق

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 106

راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی بۆ ماوەی مانگێكی تر درێژ كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی نیسانی 2025 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، درێژكردنەوەی تۆماری بایۆمێتری دەنگدان بۆ ئەوەیە ئەو كەسانەی تا ئێستا كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نییە یان پێویستیان بە تازەكردنەوەی هەیە، مافی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق نەفەوتێت.

بەگوێرەی نووسراوەكەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بێت، لەرۆژی 24-4-2025 وە بۆ ماوەی مانگێكی تر مۆڵەت دراوە بەهاوڵاتیان تا سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆن بكەن بۆ نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن