لاپۆرتا پێش کلاسیکۆ هۆشدارییەکی توند ئاڕاستەی یاریزانانی بەرشەلۆنە دەکات

وەرزش

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 314

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

خۆان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکە کرد، لەگەڵ نزیکبوونەوەی یارییە گرنگەکانی ئەم کۆتایی ئەم وەرزە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرایکرد کە، لاپۆرتا ڕایگەیاندووە، ئەوەی دەبێت هاندەرانی بەرشەلۆنە بیکەن، متمانەکردنە بە ڕاهێنەرەکەمان و یاریزانەکانمان، من قەناعەتم وایە کە لە ژێر سەرکردایەتی هانسی فلیکدا، چانسی بەدەستهێنانی سێ نازناومان هەیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپاسی یاریزانەکانمان و هانسی فلیک دەکەم کە وایان لێکردین چێژ لەم یارییە وەربگرین، بەڵام دەبێت بە واقیعی و وریا بمێنینەوە، چونکە تا ئێستا هیچمان نەبردووەتەوە.

بەرشەلۆنە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی شەممەی داهاتوو لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ڕووبەڕووی ڕیال مەدرید ببێتەوە، پێش ئەوەی لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی ئینتەرمیلان ببێتەوە.

بارسێلۆنا لەم وەرزەدا نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا و لە ئێستادا لە پێشەنگی ڕیزبەندی لالیگادایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن