راچڵەكین-
ئاژانسێكی هەواڵی ئێران بڵاویكردەوە، گەڕی سێیەمی دانووستانی " ناڕاستەوخۆ"ی نێوان ئەمریكاو ئێران لە عوممان دەستیپێكردووە.
ئاژانسی تەسنیم ئاماژەی بەوەكردووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 26ی نیسانی 2025 گەڕی سێیەمی دانووستانەكانی نێوان تاران و واشنتۆن لە مەسقەت دەستیانپێكردووە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتكۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆكایەتی شاندی دانووستانكاری هەردوولا دەكەن.
بڕیارە گەڕی سێیەمی دانووستانەكان بەسەر دوو بەشدا دابەشبكرێت، بەشی یەكەم لەنێوان عیراقچی و ویتكۆڤ دەبێت و بەشی دووەم دانووستانی هونەری دەبێت لەنێوان شاندی ئەمریكاو ئێران.