تەقینەوەیەكی بەهێز لە باشووری ئێران روویدا

جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 173

راچڵەكین -

تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەرێكی باشووری ئێران روویدا و بەهۆیەوە سەان كەس بریندار بوون.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ شەممە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری شەهید رەجائی لە بەندەر عەباس-ی باشووری ئەو وڵاتە روویدا و بەهۆیەوە كاركردن لە بەندەرەكە راگیرا.

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەدانی قەیرانەكان لە پارێزگای هورمزگان، رووداوەكە بەهۆی تەقینەوەی عەمبارێكی سووتەمەنی بووە، زیان بەر باڵەخانەیەك و چەندین ئۆتۆمبێل كەوتووە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، زیاتر لە 560 كەس بەهۆی تەقینەوەكەوە بریندار بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن