ئەمریكا و چەند وڵاتێك مانۆڕێكی هاوبەشی سەربازیی لە دەریای چین ئەنجام دەدەن

جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 156

راچڵەكین -

سوپای ئەمریكا بەهاوبەشی هێزەكانی چەند وڵاتێكی هاوپەیمانی واشنتۆن، مانۆڕێكی هاوبەشی سەربازیی لە دەریای چین ئەنجام دەدەن و هەزاران سەربازیش بەشداریی تێدا دەكەن.

مانۆڕی سەربازیی بالیكاتان، ئەمڕۆ شەممە، لە دەریای چین و گەرووی تایوان دەستی پێكرد و تێیدا زیاتر لە 14 هەزار سەربازی سوپاكانی ئەمریكا، فلیپین، ژاپۆن و چەند وڵاتێكی ئەندامی ناتۆ، بەشداریی تێدا دەكەن.

هێزی دەریایی ئەمریكا، بەهێزترین توانا سەربازییەكانی یەكەی دەریاوانی لەو مانۆڕەدا نمایش دەكات، تێیدا چەكی جۆراوجۆر تاقیدەكرێتەوەو بە گەورەترین مانۆڕی سەربازی لەماوەی چەند ساڵی رابردوو دادەنرێت، كە ئەمریكا و وڵاتە هاوپەیمانەكانی بەشداریی تێدا دەكەن.

مانۆڕە سەربازییەكە لە دەریای چین، هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، بەتایبەت لە گەرووی تایوان، كە هێزەكانی چین كۆنترۆڵیان كردووەو تائێستاش چەندین مانۆڕی گەورەی سەربازییان لە نزیك سنوورە ئاوییەكانی تایوان ئەنجامداوە.

بەوتەی بەرپرسانی سوپا ئەمریكا، ئامانجی سەرەكیی لەو مانۆڕە، بەهێزكردنی توانا بەرگرییەكانی سوپای فلیپینە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر رووداوێكی نەخوازراوی سەربازیی كە لەناوچەكەدا رووبدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن