راچڵەكین -
دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە داگیركردنی ناوچەی كورسك-ی رووسیا لەلایەن هێزەكانی ئۆكرایناوە، سوپای رووسیا رایگەیاند: تەواوی ناوچە داگیركراوەكانمان رزگاركردەوەو دەیان هەزار چەكاری سوپای ئۆكرایناش كوژران.
میدیای فەرمی رووسیا بڵاویكردەوە، ڤیلاری گاراسیمۆڤ سەرۆكی ئەركانی سوپای رووسیا لە راپۆرتێكدا كە ئاڕاستەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی وڵاتەكەی كردووە، ئماژەی بەوەكردووە كە سوپاكەیان توانیوییەتی هەموو خاكی ناوچەی كورسك لە دەست هێزەكانی ئۆكراینا دەربهێنێت و بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵی بكات.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە سوپای رووسیا دوایین شارۆچكەی سەر بە هەرێمی كورسك-ی كۆنترۆڵكردەوەو بەمەش تەواوی ناوچە داگیركراوەكانی ژێر دەستی ئۆكراینا رزگاركرایەوە.
سەرۆكی ئەركانی سوپای رووسیا ئاشكراشیكردووە، سوپاكەی ئۆكراینا دوای زیاتر لە 76 هەزار كوژراو بریندار، وردەیان رووخاو پاشماوەی هێزەكانیان ناچار بوون بەرەو خاكی وتەكەیان پاشەكشێ بكەن.
ڤیلاری گاراسیمۆڤ، ئەوەشی ئاشكراكردووە كە ئەو هێزە سەربازییەی كۆریای باكوور كە بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانیان، روویان لەناوچەی كورسك كردبوو، ئازایەتییەكی بێوێنەیان نیشاندا لە تێكشكاندنی هێزەكانی ئۆكراینا و لەناوبردنی توانا بەرگرییەكانی ئەو وڵاتە.
رۆژی 6-8-2024، سوپای ئۆكراینا لە هێرشێكی پێچەوانەدا، ناوچەی كۆرسك-ی لەسەر سنووری رووسیا داگیركردو لەماوەیەكی كەمدا توانی زیاتر لە هەزار و 260 كیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاكی رووسیا داگیربكات.