پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاریی نێوان ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە

وەرزش

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 287

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمشەو کاتژمێر 11:00 ی شەو بە کاتی کوردستان، لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە نێو یاریگای لا کارتۆخا هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.

کیلیان مباپێ کە لەچەند یاریی ڕابردوو لە یانەی ڕیال مەدرید دوورکەوتبۆوە، بۆ ئەم یارییە گەڕایەوە بەڵام بە شێوەی سەرەکی یاریی ناکات چونکە بەتەواوی ئامادە نییە.

فێرلاند مێندی کە نزیکەی یەک مانگ و نیوە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە یاریی بکات لەم یارییە گەڕایەوە، هەروەها لە بەرشەلۆنە لیڤاندۆڤسکی و باڵدی و کاسادۆ بەهۆی پێکانەوە ناتوانن یاریی بکەن.

بەپێی ڕۆژنامەی مارکا پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی هەردوو یانە بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

ڕیال مەدرید: کۆرتوا ، ڤاسكێز ، ئەسینسیۆ ، ڕۆدیگێر ، مێندی، چوامینی ، ڤاڵڤێردی ، سیبایۆس ، بێلینگهام ، ڕۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس.

بەرشەلۆنە: چیزنی ، کۆندی ، کۆبارسی ، مارتینێز ، جیرارد مارتن ، پێدری ، دی یۆنگ ، ئۆلمۆ ، یامال ، ڕافینیا ، تۆرێس.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن