ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی پلە یەکی ئەڵمانی، یانەی بایرن میونشن لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ماینز.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 27دا لیرۆی سانێ گۆڵی یەکەمی بۆ باڤارییەکان کرد و دواتر ئۆلیسێ گۆڵی دووەمی لە خولەکی 40 کرد و ئەو تایمە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا باڤارییەکان لە کۆنترۆڵکردنی یارییەکە بەردەوامبوون و تاکوو لە خولەکی 84دا گۆڵی سێیەم و کۆتایی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی بایرن میونشن کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 75 خاڵ و لە پێشەنگی خولەکەیە و تەنها بە یەک بردنەوەی تر دەبێتە پاڵەوانی بۆندسلیگا.
ڤیدیۆی گۆڵەکان:
گۆڵی یەکەم:
گۆڵی دووەم:
گۆڵی سێیەم: