ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی بەندەر عەباس بەرزدەبێتەوە

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 202

راچڵەكین -

وەزارەتی ناوخۆی ئێران نوێترین ئاماری قوربانیانی تەقینەوە بەهێزەكەی دوێنێی بەندەر رەجایی لە باشووری ئەو وڵاتە بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: ژمارەی گیانیلەدەستدان بۆ 25 كەس بەرزبووەوەو زیاتر لە هەزار و 130كەسیش بریندار بوون. 

دوێنێ شەممە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری شەهید رەجائی لە شاری بەندەر عەباس-ی سەر بە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئەو وڵاتە روویدا و بەهۆیەوە كاركردن لە بەندەرەكە راگیرا.

سەنتەری زانیارییەكان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران بڵاویكردەوە، بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆیەوە تەقینەوەكە، بۆ 25 كەس بەرزبووەتەوەو هەزار و 139 كەسی دیكەش بریندار بوون، تائێستاش خەمڵاندن بۆ زیانە داراییەكان نەكراوە.

پێشتر، بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەدانی قەیرانەكان لە پارێزگای هورمزگان ئاشكرایكردبوو، رووداوەكە بەهۆی تەقینەوەی عەمبارێكی سووتەمەنی بووە لەناو بەندەری شەهید رەجایی، كۆگایەك كە شوێنی عەمباكردنی سووتەمەنی موشەك بووە، بەتەواوەتی خاپوور بووە و زیانێكی زۆری داراییش بەر بەندەرەكە كەوتووە.

لەدوای رووداوەكە، رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی لەسەر زاری فەرماندەیەكی باڵای سوپای ئەو وڵاتەوە بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیل پەیوەندی بە تەقینەوەكەی بەندەر عەباس-ەوە نییەو ئەوان ئەنجامیان نەداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن