ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئینتەرمیلان تووشی شکستێکی تاڵ بوو لەسەر دەستی ڕۆمای میوان، پێش یارییەکەی چوارشەممەی داهاتووی بەرامبەر بەرشەلۆنە لە یاریگای مۆنتجویک لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
تیپەکەی سیمۆنی ئینزاگی نەیتوانی سێ خاڵەکەی بەرامبەر ڕۆما لە یاریگای سان سیرۆ لە گەڕی ٣٤ی خولی ئیتاڵیا دەستەبەر بکات.
نێرازۆری مەترسی لەسەر لەدەستدانی پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا هەیە بەرامبەر بە ناپۆلی ئەگەر یانەیشین پۆشەکان بەرامبەر تۆرینۆ سەرکەوتن بەدەستبهێنن کە ئەمشەو لە یاریگای دیێگۆ مارادۆنا بەڕێوەدەچێت.
ئینزاگی گورزێکی گەورەی لێکەوتەوە، دوای ئەوەی ناچار بوو گۆڕانکاری بکات، لە خولەکی ١٥دا بنیامین پاڤاردی لە پاژنەی پێی چەپیدا دوچاری پێکانهات و یاریگای بەجێهێشت و بێسیکی هاوڕێی هاتە شوێنی.
لە خولەکی ٢٢دا ماتیاس سولێ تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد، سەرەڕای ئەوەی سەرەتای یارییەکە بوو، بەڵام ئینتەر بە درێژایی یارییەکە نەیتوانی گۆڵی یەکسانبکاتەوە و دواتر بەو گۆڵە دۆڕا.
بەم ئەنجامە، کۆی خاڵەکانی ئینتەرمیلان 71 خاڵە و لە پلەی دووەمدایە لە دوای ناپۆلی بە جیاوازی گۆڵ، ڕۆماش بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.
گۆڵەکەی سولێ: