ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەستێرەیەکی دیکەی ئینتەرمیلان بەر لە یاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە زۆر چاوەڕوان دەکرا بەرامبەر بەرشەلۆنە لە یاریگای ئیستادیۆ ئۆلیمپیکۆ لویس لە کەتەلۆنیا سەرەکی بێت تووشی پێکان بوو.
مارکوس تورامی فەرەنسی لە یاری چوون بەرامبەر بەرشەلۆنە بەشداری ناکات و کار بۆ چاکبوونەوە دەکات بە زووترین کات بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ یاری گەڕانەوە لە سان سیرۆ.
گومان هەیە لەسەر توانای بنیامین پاڤارد هاونیشتیمانییەکەی بۆ یاریکردن بەرامبەر بەرشەلۆنە، دوای ئەوەی ئەو بەرگریکارە دیارە لە سەرەتای یارییەکەی ئینتەرمیلان بەرامبەر ڕۆما کە ئەمڕۆ ئەنجامدرا تووشی پێکان بوو، بە تایبەتی لە خولەکی ١٥ی گێمی یەکەمدا.
سیمۆن ئینزاگی ڕاهێنەر ناچار بوو لە گۆڕانکارییەکی بەپەلە پاڤارد لە یاریگا بکشێنێتەوە، دوای ئەوەی یاریزانەکە تووشی پێکان بوو، و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات. لە شوێنی ئەو یاریزانە یان پیسێک هاوڕێی خستە نێو یاریگاوە.
بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پاڤارد پشکنینی پزیشکی وردی بۆ بکرێت و بە وردی ڕادەی پێکانەکەی لە پاژنەی پێیدا دیاری بکرێت. ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دۆخی ئەو دیاری دەکات سەبارەت بە گەشتکردن لەگەڵ تیپەکەی بۆ بەرشەلۆنە، هەروەها ماوەی چاوەڕوانکراوی ئامادەنەبوونی لە یاریگاکان.