ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی گەڕی 34ی خولی نایابی ئینگلتەرا، لە یارییەکی بەهێزدا یانەی لیڤەرپوول لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی تۆتینهام بوویەوە.
لە ئەنجامدا کوڕانی ئارنی سلۆت توانییان تۆتینهام گۆڵباران بکەن و 5-1 سەرکەوتن بەدەست بهێنن، هەر پێنج گۆڵەکەی ڕیدز دیاز و ماک ئالێستەر و گاگپۆ و محەمەد سەڵاح و ئۆدیگی بەهەڵە تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەرپوول کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 82 خاڵ و بەفەرمی بوو بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ و کۆی نازناوەکانی گەیاندە 20 نازناو.
ڤیدیۆ: