راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەی سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش هەوری تەواو دەبێت، لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ لەناوچە سنووریەكانی رۆژهەڵات و هەندێ لەناوچەكانی دەڤەری پشدەر ئەگەری كەمێك تاوەباران و بروسكە هەیە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆك : 28 پلەی سیلیزی
كەركوك : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان :35 پلەی سیلیزی