نرخی كارەبای موەلیدەی ستییەكان بۆ مانگی 4 دیاریكرا

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 149

راچڵەكین-

لیژنەی باڵای باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون (ستییەكان)، نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی نیسان دیاریكرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025 لەكۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون (ستییەكان) نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی نیسان دیاریكرد، كە بریتییە لە (262) دینار بۆ هەر كیلۆواتێك.

ئەوەش هاتووە، بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتیمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (233) دینارە.

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە سەرجەم ستییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەكەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن