شاندی باڵای یەكێتی و پارتی لە هاوینەهەواری دوكان كۆدەبنەوە

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 136

راچڵەكین-

هەردوو شاندی باڵای دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەهاوینەهەواری دوكان كۆدەبنەوەو، گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەكەن.

كۆبوونەوەكە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025 لە ھاوینەھەواری دوكان بەڕێوە دەچێت و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكایەتی شاندی یەكێتی دەكات و مەسرور بارزانی، سەرۆكایەتی شاندی پارتی دەكات و تێیدا ھەنگاوەكانی پێكھێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی ھەرێم و دابەشكردنی پۆستەكان گفتوگۆیان لەبارەیەوە بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە دوای تەواوبوونی ئەم كۆبوونەوەیە، جارێكی دیكە شاندی دانوستانكاری ھەردوولا بۆ پەسەندكردنی دوا لێكتێگەیشتنی نێوان ھەردوو حزب بۆ پێكھێنانی كابینەی دەیەم كۆببنەوە،دواتر بڕیار لەسەر دەستپێكردنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان دەدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن