ئەم كەسانە لەبارەی مووچەكانیان ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 543

راچڵەكین-

داوا لەوارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە دەكرێت، بەزوووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان بكەن بۆ مەبەستی چارسەركردنی لیستی موچەكانیان.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی هەڵەبجە بڵاویكردەوە،  بەمەبەستی چارەسەركردنی كەموكورتییەكانی لیستی مووچە ئاگاداری وارسی شەهیدانی سەنگەر، هاوڵاتی، جینۆساید و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی سەردانیان بكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە،  ئەوە بۆ ئەو كەسانەیە كە سەردانیان نەكردوون لە ماوەكانی پێشوو، تاوەكو كەموكورتییەكانیان چارەسەر بكەن: “هەركەس سەردانمان نەكات موچەكەی رادەگیرێت دواجار خۆی بەرپرسیارە."

دەبێت ئەم پێداویستیانەش لەگەڵ خۆیان ببەن:

– كۆپییەكی كارتی نیشتمانی و كۆپیەكی هەویەی شەهیدان لەسەر یەك وەرەقە.

–  ناوی سیانی دایكی شەهید

–  ناوی چواری  وارس

–  ناوی چواری شەهید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن