بەدرۆن هێرش دەكرێتە سەر خاڵێكی هێزەكانی پێشمەرگە

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 441


راچڵەكین-

لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی لەپارێزگای دهۆك، بەدرۆنی بۆمبڕێژكراو، هێرشكرایە سەر خاڵێكی هێزەكانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە ژمارەیەك پێشمەرگە برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025 درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە گوندی بلاڤە-ی ئامێدی خۆی بە خاڵێكی سەربازی هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقاندووەتەوەو بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون.

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاماژەی بەوەكردووە، پێشمەرگەكان بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی ئامێدی و لەئێستادا دۆخی تەندروستیان جێگیرە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن