پوتین بۆ ماوەی سێ رۆژ ئاگربەست لەگەڵ ئۆكراینا رادەگەیەنێـت

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 121


راچڵەكین-

سەرۆكی رووسیا بۆ ماوەی سێ رۆژ ئاگربەست لەگەڵ ئۆكراینا رایدەگەیەنێت و داوا لە ئۆكاینا دەكات پابەندی ئەو ئاگربەستە بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025 ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، هاوكات لەگەڵ ئاهەنگ و پشووەكانی ئەو ولاتە بەبۆنەی رۆژی سەركەوتن لە جەنگی دووەمی جیهانی، لە 8 بۆ 11ی ئایاری داهاتوو، ئاگربەست لەگەڵ ئۆكراینا رادەگەیەنێت.

پوتین وتیشی، لەكاتی پێشێلكردنی ئەو ئاگربەستە ئەوا سوپای رووسیا، وەڵامی گونجاو دەداتەوە:" مۆسكۆ ئامادەیە بێ هیچ مەرجێكی پێشوەختە دەست بەدانووستان بكات لەگەڵ كیێڤ، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی ئەو قەیرانەی هاتووەتە ئاراوە."

هەموو ساڵێك لە 9ی ئایار، كە بە رۆژی سەركەوتن لە جەنگی جیهانیی دووەم لەلایەن رووسییەكانەوە ناسراوە، پشووی فەرمییە و سوپای رووسیا نمایشێكی سەربازیی فراوان لە گۆڕەپانی سوور لە ناوەندی شاری مۆسكۆی پایتەخت ئەنجام دەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن