پۆلیسی هەولێر: (قاقێ) مان دەستگیركرد

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 467

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند كە خۆی بە ( قاقێ) ناساندووەو لەماوەی رابردوودا چەندین كردەی دزیكردنی ئەنجامداوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025 پۆلیسی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دوای ئەوەی چەندین سكاڵا لە نووسینگەكانی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمار كران، دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس توانیمان ئەو تۆمەتبارە بەناوی (أ م ح) دەستگیر بكەین، كە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزینی ماتۆڕسكیل و هەروەها بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و تەقەكردن."

پۆلیسی هەولێر دەڵێ:" تۆمەتبارەكە بە نازناوی (قاقێ) خۆی ناساندبوو، كە لەكاتی دەستگیركردنیدا چەكی بێ مۆڵەتی لابوو ، ئەو چەكەشی بۆیە لابووە تا هەركاتێك لەگەڵ خاوەن ماڵ یاخود پۆلیس تووشی یەك ببن ڕووبەڕوویان ببێتەوە، بەڵام بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیر كرا و ڕادەستی یاسا كرا."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن