راچڵەكین-
پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) نوێترین زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی ئەحمەد تورك، سەرۆكی لەكارلادراوی شارەوانیی مێردین ئاشكرا دەكات.
(دەم پارتی) لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، بڵاویكردووەتەوە، ئەحمەد تورك، قۆناغی چارەسەری كیمیایی بەسەركەوتوویی تێپەڕاندووە لە ئێستادا دەستی بە چارەسەری تیشكی كردووە:" چاوەڕێ دەكرێت بەمنزیكانە دەست بەژیانی ئاسای خۆیی بكاتەوەو نەخۆشخانە جێبهێڵێت."
رۆژی دووشەممە، 21ی نیسانی 2025 ئەحمەد تورك سەرۆكی لەكارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین، تەندروستیی تێكچووەو بەهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانەیەكی ئەنقەرە كرا.
ئەحمەد تورك، ساڵی 1942لە مێردینی باكووری كوردستان لەدایكبووە. لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی 2014، 2019 و 2024 لە توركیا، بۆ سێجار لەسەریەك بە گەورەشارەوانیی مێردین هەڵبژێردراوە. ئەندامی شاندی دەم پارتییە بۆ پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا.