درۆن دوو پێشمەرگەی تر لە ئامێدی بریندار دەكات

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 148

راچڵەكین-

لەئاكامی كەوتنەخوارەوەی درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە سنووری قەزای ئامێدی لە دهۆك، دوو پێشمەرگە برینداربوون.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 29ی نیسانی 2025 درۆنێی بۆمبڕێژكراو لەخاڵێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری ئامێدی كەوتووەتە خوارەوەو بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە برینداربوون. بەگوێرەی زانیارییەكان دۆخی تەندروستی هەردووكیان جێگیرە.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، دوێنێ دووشەممە بەهەمان شێوە درۆنێك لەخاڵێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە گوندی بلاڤ-ی ئاكرێ كەوتە خوارەوەو تەقییەوە، بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن