راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە 29ی4ی2025 ، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لە ناوچەكانی باكور و باكوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران و هەورە بروسكە. پلەكانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە.
سبەینێ چوار شەممە 30 ی 04ی 2025، ئاسمان پەڵەهەوردەبێت لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكور نیمچە هەوردەبێت لە گەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە هەوادا. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە.
پلەكانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆك : 33 پلەی سیلیزی
كەركوك : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :37 پلەی سیلیزی