رۆژێكی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمییە

کوردستان

22 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 187


راچڵەكین-

رۆژێكی ئەم هەفتەیە كە رێكەوتی 1ی ئایار دەكات بەبۆنەی جەژنی كرێكارانەوە لەعیراق و هەرێمی كوردستان لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان، پشووی فەرمییە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی نیسانی 2025 فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە:" ڕۆژی پێنجشەممە، 1ی ئایاری 2025، بە بۆنەی یەکی ئایار (جەژنی کرێکاران)، لە کەرتی گشتی (دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان) و کەرتی تایبەت، پشووی فەرمی دەبێت. "

هاوكات ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكارانەوە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە 1ی ئایاری كردە پشوو لە سەرجەم دامودەزگاكانی خۆیدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن