هەردوو یانەی نەورۆزو زاخۆ سزادران

وەرزش

21 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 175

راچڵەكین-

یەكێتی تۆپی پێی عیراق، هەردوو یانەی نەورۆزو زاخۆ-ی سزادا، بەهۆی ئەو گرژیانەی لەیاری نێوان تیپی تۆپی پێی هەردوو یانە لەیاریگای نەورۆز روویاندا.

بەگوێرەی سزاكانی یەكێتی تۆپی پێی عیراق بێت، هەردوو یانە كوردستانییەكە، تا كۆتایی وەرز، یاریەكانیان بەبێ هاندەر ئەنجامدەدەن، هاوكات هەردوو یانەكە هەریەكەیان بەبڕی 25 ملیۆن دینار سزا دران.

لەبارەی یاریەكەی نێوان نەورۆز و زاخۆ كەبەهۆی بارگرژییەكانی ناوی یاریگای نەورۆز راگيرا، یەكێتی تۆپی پێی عیراق بڕیاریدا یاریەكە لەیاریگایەكی بێ لایەن و لەو خولەكەی یاریەكەی تێدا راگیراوە تەواو بكرێت.

دانەر ئەسڵان، رۆژنامەنووسی وەرزشی، لەهەژماری خۆی نوسیوویەتی، یەكێتی تۆپی پێی عیراق داوای لەیانەی نەورۆز كردووە یاریگاكە تەلبەند بكات بەڵام كارگێڕی یانەی نەورۆز ئەو داوایەیان رەتكردووەتەوەو:"ئامادەییان تیادا نییە جێبەجێی بكەن."

دانەر ئەسڵان ئاماژەی بەوەكردووە :" یانەی نەورۆز داوای كەمێك نەرمی نواندنی كردووە لە لیژنەی سزاكان چاوەڕێی وەڵامن بە كەم كردنەوەی سزای مادی و سزای ئامادە بوون و نەبوونی هاندەر لە یاریگاكەدا."

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن