هاوڵاتیان لەهەنگاوێكی پرۆژەی رووناكی ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان

19 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 424

راچڵەكین-

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمی ماڵپەری ئەلیكترۆنی پرۆژەی رووناكی خستەكار.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025 وەزارەتی كارەبا لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆژەی ڕووناكی بەفەرمی ماڵپەڕی ئەلكتڕۆنی پڕۆژەكە ڕادەگەیێنێت بە ناونیشانی Runaki.gov.krd كە كۆمەڵێك تایبەتمەندی جیاواز لەخۆیدەگرێت كە هاوڵاتیان دەتوانن سوودی لێببینن.

گرنگترین تایبەتمەندییەكانی وێبسایتی پڕۆژەی ڕووناكی بریتی دەبێت لە:

1- بژمێر: بەمزووانە تایبەتمەندی بژمێر بەردەست دەبێت بۆ هاوڵاتیان كە تییایدا دەتوانن پسوولەی كارەبایان بخەمڵێنن بەپێی ڕێژەی بەكارهێنانیان.
2- تۆماركردن: هاوڵاتیان دەتوانن خۆیان تۆماربكەن لە پڕۆژەی ڕووناكی بۆ ئەوەی ئاگاداربكرێنەوە لە ڕێژەی بەكارهێنان و پسوولەی كارەبا.
3- نەخشە: بەكارهێنەران دەتوانن ئاگاداری دواین پێشهات و سەركەوتنەكانی پڕۆژەی ڕووناكی ببن و بزانن كام ناوچە و گەڕەك تاوەكو ئێستا كارەبای 24 كاتژمێرییان پێگەیشتووە.
4- بەكارهێنانی بەرپرسیارانە: هاوڵاتی دەتوانێت لەڕێگای ئەم بەشەوە پێشنیار و ئامۆژگاری لەسەر چۆنیەتی كەمكردنەوە و بەكارهێنانی بەرپرسیارانە كارەبا بزانێت.
5- پرسیارە دووبارەبووەكان: وەڵامی گرنگترین پرسیارە دووبارەبووەكان دەربارەی پڕۆژەی ڕووناكی لەم بەشەدا بەردەست دەبن بۆ هاوڵاتیان.
شایانی باسە ماڵپەڕی پڕۆژەی ڕووناكی بە هەهامەنگی بەردەوامی وەزارەتی كارەبا و فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری بە ڕووكارێكی سەردەمییانە پەرەی پێدراوە. هەربۆیەش وەزارەتی كارەبا ڕۆڵی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری لەم دەستكەوتە گرینگە بەرز دەنرخێنێت.

بۆ زانیاری زیاتر، دەتوانن پەیوەندی بكەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی ڕووناكی بە ژمارە 1992. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن