ئیسرائیل سیخوڕێكی ئێران دادگایی دەكات

جیهان

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 130

راچڵەكین -

دادگایەكی ئیسرائیل سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەكی خۆی دەسەپێنێت بەتاوانی سیخوڕیكردن بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.

میداكانی ناوخۆی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، دادگای ناوەندی لە شاری بئر سەبع، سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر هاووڵاتییەكی ئیسرائیل بەناوی موتی مەمان سەپاند دوای تاوانباركردنی بە كاركردن لە بەرژەوەندی ئێران و گەشتكردن بۆ وڵاتێكی دوژمنی ئیسرائیل بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت.

دادگاكە ئاشكرایكردووە، تاوانبارەكە پەیوەندی نهێنی لەگەڵ ئەفسەرێكی سوپای ئێران هەبووەو هەزاران دۆلاریشی لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو ئەركانە وەرگرتووە كە لەلایەن دەزگای هەواڵاَگریی ئێرانەوە پێی سپێردراوە.
تاوانەبارەكە لەمیانی دادگاییكردنیدا، دانی بەوەداناوە كە دوو بە نهێنی و بێ ئاگاداركردنەوەی حكومەتی ئیسرائیل، جار سەردانی ئێرانی كردووە، ئەمەش لە یاسای ئیسرائیلدا بە تاوانی گەورە دادەنرێت و سزای قورسی لەسەرە.

لەماوەی رابردوودا ئیسرائیل چەندین كەسی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران دەستگیركردووەو سەرجەمیان دانیان بەوەداناوە كە لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پەیوەندییان بە بەرپرسانی ئێرانەوە كردووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن