وێنە.. ئەرشیف
راچڵەكین -
حكومەتی ئیسرائیل بۆ سێیەم جار لەماوەی 20 رۆژدا ژمارەیەك زیندانیكراوی دیكەی فەلەستینی ئازاد دەكات، كە لەكاتی پرۆسە سەربازییەكانی لەكەرتی غەززە دەستگیری كردبوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی نیسانی 2025، حكومەتی ئیسرائیل 10 زیندانیكراوی فەلەستینی ئازاد كرد و لەڕێی دەروازەی كیسوفیم-ی سەربازییەوە، رەوانەی شاری دێر ئەلبەلەح-ی كەرتی غەززەی كردن.
ئەمە سێیەم پرۆسەی ئازادكردنی بەكۆمەڵی زیندانیكراوانی فەلەستینییە لەدوای كۆتایی هاتنی ئاگربەست لە غەززە، رۆژی 10ی ئەم مانگە حكومەتی ئیسرائیل نزیكەی 80 زیندانیكراوی فەلەستینی ئازادكرد و رەوانەی شاری خان یونس-ی كەرتی غەززەی كردنەوە، رۆژی 12ی ئەم مانگەش بەهەمان شێوە 12 زیندانیكراوی فەلەستینی، كە دووانیان ژن بوون، لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادكران و لەشاری دێر ئەلبەلەح-ی كەرتی غەززە، رادەستی كەسوكاریان كرانەوە.