پاكستان: لەماوەی كەمتر لە 36 كاتژمێری داهاتوو هندستان هێرش دەكاتە سەرمان

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 175


راچڵەكین-

وەزیری راگەیاندنی پاكستان ئاشكرای دەكات، بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەكانیان، هندستان لەماوەی 24 تا 36 كاتژمێری داهاتوودا، هێرشیان دەكاتەسەر.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی نیسانی 2025 عەتاڵڵا تارار، لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەكانیان، هندستان بەپاساوی رووداوەكەی باهالگام، لەماوەی 24 تا 36 كاتژمێری داهاتوودا هێرش دەكاتە سەر پاكستان.

وتیشی، هەر كردەیەكی دوژمنكارانە بەتوندی وەڵامدەدرێتەوە، هندستانیش بەرپرسیارێتی تێكچوونی بارودۆخی ناوچەكەی دەكەوێتە ئەستۆ.

رۆژی 22ی نیسانی ئەمساڵ گروپێكی چەكداری بەناوی " بەرەی مقاوەمە" سەر بە رێكخراوی " سوپای تیبە" لەدۆڵی بایساران نزیك لە باهالگام لەهەرێمی جامۆ كشمیری بەسر بەهندستان، هێرشیان كردە سەر گروپێكی گەشتیاری بەهۆیەوە 26 گەشتیار كوژران كە 25 یان خەڵكی هندستان بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن