ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 84

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لەنێویاندا گفتوگۆكانی تایبەت بەهەناردەكردنەوەی نەوت، كۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی نیسانی 2025، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەكات.

لە بڕگەی یەكەمدا، دواپێشهاتەكانی پەیوەست بە گفتوگۆی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ژێڕ ڕۆشنایی یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی گشتیی عێراقی فیدراڵ و كۆبوونەوەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و كۆمپانیا نەوتییەكان لەمبارەیەوە دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی دووەمدا، پێشنیاری ڕەشنووسی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕێكخستنەوەی دامەزراوەی بەڕێوەبردنی خانەنشینیی گشتی لە هەرێمی كوردستان، لەژێر ڕۆشنایی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی بڕیاری دادگاری فیدراڵی گفتوگۆ دەكرێ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن