راچڵەكین -
بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی كە زۆرێك لە ناوچەكانی عیراقی گرتووەتەوە، تەندروستی كەركوك سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای كەركوك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرجەم تیمە تەندرستییەكانیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بەهۆی مەترسییەكانی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی كە رووی لە ناوچەكە كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، سەرجەم نەخۆشخانەو ناوەندە تەندروستییەكانی كەركوك ئامادەكراون بۆ چارەسەركردنی ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆی خۆڵبارینەوە دووچاری تێكچوونی باری تەندروستی دەبنەوە.
شەپۆڵی خۆڵبارینەكە زۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاست و عیراقی گرتووەتەوەو بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەشێوەیەكی كاتیی راگیران.