بۆ یەكەمجار گۆرانییەك بەدەنگی سری سورەیا ئۆندەر بڵاودەبێتەوە

هەمەڕەنگ

21 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 164

راچڵەكین-

دوای كۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی و بریكاری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، گولتەن كایە خەیاڵئۆغڵو، هاوسەری ئەحمەد كایای هونەرمەندی كۆچكردوو، بۆیەكەمجار گۆرانییەك بەدەنگی ئۆندەر بڵاودەكاتەوەو دەڵێت:" ساڵانێك بەر لە ئێستا، زۆر حەزی لەو گۆرانییە بوو."

گولتەن كایە، لەسەكۆی ئێكس نوسیوویەتی:" ”ساڵانێك بەر لە ئێستا،  ئۆندەر زۆر حەزی لەو گۆرانییە بوو و دەیەویست بە كوردی بیڵێت، ئەو گۆرانییەشی شاردبووەوە و نەیهێشتبوو كەس گوێی لێ بێت و ئێستا كاتییەتی بڵاوی بكەمەوە و لەگەڵ ئەحمەد كایادا بەیەكەوە گوێی لێ بگرن.“

گۆرانییە ناوی (ناوی یەڵمازە) بەدەنگی سری سورەیا ئۆندەر چەندین ساڵە تۆمار كراوەو ئێستا دوای كۆچی دوایی، لەلایەن گولتەن كایە بڵاوكراوەتەوە. 

بۆ گوێگرتن لەگۆرانییەكە كلیكی ئەم لینكە بكە 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن