وەزارەتی تەندورستی بەكارهێنانی ئەم ئامرازانە بۆ چارەسەركردنی نەخۆش قەدەغە دەكات

تەندروستی

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 161

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند رێنماییەك بۆ پزیشكانی ئێشگر لەنەخۆشخانەكان دەردەكات، هاوكات بەكارهێنانی چەند ئامرازێك بۆ چارەسەركردنی نەخۆش و راوێژكردن قەدەغە دەكات.

وەزارەتی تەندروستی لەگشتاندنێكدا بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان، ئاماژەی بەوەكردووە، نابێت پزیشكی ئێشكگری پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین لەكلینكی تایبەتی خۆی یان سەنتەری تایبەت یان لەنەخۆشخانەی تایبەت (ئەهلی) بێت لەرۆژی ئێشكگری.

لەبەشێكی تری رێنماییەكاندا هاتووە، بەكارهێنانی ئامرازەكانی وێنەو ڤیدیۆی نەخۆش و راوێژكردن بە مۆبایل و ڤایبەرو واتسەپ، یان هەر ئامرازێكی دیكە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە بۆ چارەسەركردنی نەخۆش.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن