قژی ترەمپ هەرا دەنێتەوە

هەمەڕەنگ

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 195

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا ڕەنگ و شێوازی داهێنانی قژی دەگۆڕێت و بۆیاخی دەكات، ئەوەش كاردانەوەی جیاوازی لەنێو ئەمریكییەكاندا لێكەوتووەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ-ی تەمەن 80 ساڵ كاتێك لەفڕۆكە سەرۆكایەتییەكەی لە ناوچەی مۆریستاون  لە ویلایەتی نیوجێرسی دابەزی پێش ئەوەی بەرەو بێد مینستەر بەرێ بكەوێت بۆ بەسەربردنی پشووی كۆتایی هەفتە، تێبینی ئەوەی كرا كە ڕەنگ و شێوازی داهێنانی قژی گۆڕیوە.

وەك لە وێنە نوێیەكانیدا دەركەوتووە، ترەمپ ڕەنگی قژی لەزەردەوە گۆڕیوە بۆ مەیلەو قاوەیی، هاوكات شێوازی داهێنانی قژیشی گۆڕیوە.


ستایلە نوێیەكەی قژی ترەمپ

 

رۆژنامەی دەیلی مەیلای بەریتانی لەزاری مایكل وۆڵف نووسەری ژیاننامەی دۆناڵد ترەمپ بڵاویكردووەتەوە، سەرۆكی ئێستای ئەمریكا بایەخێكی زۆر دەدات بە شێوازی داهێنانی قژی لەكاتی گەشتەكانیدا و چەندین كەرەستەی تایبەتی لەنێو فڕۆكەكەیدا هەیە لەپێناو پاراستنی ڕووخساری و دەركەوتنی بەباشترین شێوە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ لە كۆنگرەیەكی سیاسیدا لە 2018 بە زمانێكی پێكەنین رایگەیاندبوو، هەوڵی زۆر دەدات ئەو ناوچانەی سەری بشارێتەوە كە ڕووتاونەتەوە بۆ ئەوەی زۆر دەرنەكەون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن