راچڵەكین-
ڤاتیكان ڕایگەیاند، پشكنینی شانەكان پشتڕاستیان كردووەتەوە لیۆی چواردەھەم پاپای كڵێسای كاسۆلیكی و سەرۆكی دەوڵەتی ڤاتیكان، تووشی شێرپەنجەی سییەكان بووە.
لە ڕاگەیاندراوێكدا كە لەلایەن ڤاتیكانەوە بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە، ڕۆژی سێشەممە 13ی تشرینی یەكەم نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووانە لە نەخۆشخانەی جێمێللی لە ڕۆما بۆ پاپا لیۆی چواردەھەم ئەنجامدراوە: "لە نەشتەرگەرییەكدا كە 90 خولەكی خایاندووە، بەشێك لە سییەكانی پاپا لیۆی چواردەیەم، دەرھێنراوە، دوای ئەوەی دەركەوتووە كە گرێیەكی شێرپەنجەیی تێدایە."
ڤاتیكان دەڵێت، نەشتەرگەرییەكەش ئەو دەستنیشانكردنەی پشتڕاستكردەوە كە پێشتر لە رێگەی پشكنینەكانەوە گومانی لێدەكرا كە جۆرێكە لە شێرپەنجەی سییەكان.