فەرەنسا.. لە هێرشێكی ئەلیكترۆنی بۆسەر بانكێك 133 ملیۆن دۆلار دزرا

هەمەڕەنگ

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 297

راچڵەكین -

لە فەرەنسا بانكێكی تایبەت بە مامەڵەكردنی دراوە ئەلیكترۆنییەكان، دووچاری هێرشێكی ئەلیكترۆنی بووە و بەبەهای 133 ملیۆن دۆلار دزیی لێكرا.

بانكی كرێدیت میوتوێل ئاركیا-ی فەرەنسی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كە دووچاری هێرشێكی ئەلیكترۆنی بووەتەوە، بەڵام بەبێ ئەوەی ڕادەی زیانەكان ئاشكرا بكات، جەختی لەوەكردەوە كە رووداوەكە هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر كڕیارەكانی نەبووە.

لەوبارەیەوە، ئەكاونتی (زاك إكس بی تی)ی تایبەت بە بەدواداچوونی دراوی ئەلیكترۆنی و دۆزینەوەی ساختەكاری، بڵاویكردەوە كە كرێدیت میوتوێل ئاركیا، بەهای نزیكەی 133 ملیۆن دۆلار، دراوی ئەلیكترۆنی لێ دزراوە، دزییەكەش چەند ڕۆژێكی خایاندووە، ئاماژەی بەوەشكرد، بانكەكە بەپەلە لایەنە پەیوەندیدارەكانی لە دزییەكە ئاگادارنەكردووەتەوە بۆ ئەوەی گواستنەوەی پارەكان رابگیرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن