راچڵەكین-
خاوەنی كەبابخانەی قادر لەشاری سلێمانی بەمردوویی لەماڵەكەی خۆیدا لەگەڕەكی كوردسات دۆزرایەوە. وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان هاوڵاتی (ق.م.م) بە رووداوی تەقەكردن گیانی لەدەستداوە.

وەستا قادری كەبابچی
ئاری لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە میدیای فەرمی یەكێتی ڕاگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2026 هاوڵاتیەك بە مردووی بەناوی (ق.م.م) لە ماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی كوردسات دۆزراوەتەوە لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان بە رووداوی تەقەكردن گیانی لەدەستداوەو پێدەچێت رووداوەكە خۆكوژی بێت.