راچڵەكین -
لە سنووری پارێزگای دهۆك پرۆسەی دابەشكردنی زەویی نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەران دەستپێدەكات و بەڕێوەبەری شارەوانیی دهۆكیش رایدەگەیەنێت، هەزار و 700 پارچە زەوی ئامادەكراون و رۆژی پێنجشەممە دابەشدەكرێن.
دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە 29-10-2026، هەزار و 700 پارچە زەوی لە سنووری پارێزگای دهۆك بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت.
وتیشی:" جگە لە دابەشكردنی ئەو زەوییانە، رێككارەكانی دابەشكردنی هەزار و 300 پارچەی زەویی دیكەش بەرەو تەواوبوون دەچن و بڕیارە بەم نزیكانە بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی حكومەت دابەشبكرێن كە تائێستا سوودمەن نەبوون".