راچڵەكین-
نووسینگەی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بەنووسراوی فەرمی داوای لەكۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كردووە ئامادەكاری بكات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا لە 2027.
وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا لەڕووی یاساییەوە یەكێكە لە ئەولەویەتییەكانی بەرنامەی وزاری حكومەت، پرۆسەكەش بەگوێرەی ئەو پلانە پێشوەختەی بۆی داڕێژراوە لە 2027 بەڕێوەدەچێت.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق داوای لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كردووە دەستبكات بەئەنجامدانی ڕێوشوێنە پێویستەكانی ئەو هەڵبژارنە، هاوكات ئەو لایەنە حكومییانەی پەیوەستن بەو بابەتەوە ئاگادار بكاتەوە بۆ جێبەجێكردنی رۆڵی خۆیان بەپێی پێویست.