عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق
راچڵەكین -
سەرۆكوەزیرانی عیراق، بانكەكان رادەسپێرێت ئاسانكاریی لە رێكارە كارگێڕی و هونەرییەكانی پەیوەست بە ناردنی دۆلار بۆ بازاڕەكان بكەن بە نرخی 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێك.
ئەمڕۆ شەممە 21-11-2026، عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە سەقامگیری دارایی و كاری بانكە حكومییەكانی كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا عەلی زەیدی، بانكەكانی راسپارد ئاسانكاریی بكەن لە رێكارە كارگێڕی و هونەرییەكانی پەیوەست بە ناردنی دۆلار بۆ بازاڕەكان بە نرخی 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێك.
سەرۆكوەزیرانی عیراق، بانكی بازرگانیی عیراقی راسپارد دۆلار بە نرخی فەرمی كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دیاریكراوە، بفرۆشێت، هەروەها داوایكرد تاوتوێی فراوانكردنی رۆڵی بانكەكان بكرێت لە پێدانی دۆلار بە بازرگانان بە نرخی فەرمی، بەشێوەیەك كە مانگانە بڕی 100 هەزار دۆلار بە بازرگانان بدرێت بەگوێرەی توانا و رێكارەكان.