نەوتەكەی بەغداد چۆن بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەشدەكرێـت؟

ئابوری

34 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 18

راچڵەكین-

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران وردەكاری ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتە سپییە ئاشكرا دەكات كە بەغداد بڕیاریداوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی بكات.

ڕۆژی یەكشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2026 دیلان غەفوور بەمیدیا یەكێتی ڕاگەیاند، وەزارەتی نەوتی عیراق، نووسراوی ئاڕاستەی پارێزگاكانی سەڵاحەدین، كەركووك و نەینەوا كردووە، پارەی نەوتی سپی بۆ هەر لیترێك بخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی نەوت، تاوەكو نەوتەكە لە پاڵاوگەی سمود و كۆگاكانی بەغداد و نەینەوا، نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابین بكرێت.

دابەشكردنی ئەو بڕە نەوتەی بەغداد ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی دەكات، بەمجۆرەیە:

پارێزگای سلێمانی 19 ملیۆن و 314 هەزار لیتر.
پارێزگای هەولێر 18 ملیۆن و 740 هەزار لیتر.
پارێزگای دهۆك 10 ملیۆن و 792 هەزار لیتر.
پارێزگای هەڵەبجە یەك ملیۆن و 154 هەزار لیتری بەردەكەوێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن