راچڵەكین -
بەهۆی شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ كە سنووری پارێزگای دیالەی گرتووەتەوە، پەروەردەی ئەو پارێزگایە بڕیاریدا سبەینێ بكرێتە پشووی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی دیالە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی مەترسیی شەپۆلی بارنبارینی بەخوڕ لەسەر گیانی خوێندكاران، بڕیاردرا سبەینێ دووشەممە 9-11-2026 بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەسنووری پارێزگای دیالە.
پشووەكەی پەروەردەی دیالە لەكاتێكدایە بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەخوڕەی كە سنووری ئەو پارێزگایەی گرتووەتەوە، لە زۆرێك لە ناوچەكان لافاو هەستاوە و ئاستەنگی هاتووچۆی دروستكردووە.