راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڕیارێك لەبارەی ئەو كەسانە دەردەكات كە دەچنە نۆرەی وەرگرتنی بەنزین.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە: "لەكاتی نۆرەی بەنزیندا هەر شۆفێرێك یان هاوڵاتییەك مۆڵەتی شۆفێری نەبێت، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت و ڕێكارە یاساییەكانی بەرامبەر جێبەجێ دەكرێت".
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە: "هەندێك كەس لە كاتی وەرگرتنی بەنزین، بەهەر هۆكارێك بێت، ئۆتۆمبێلەكانیان دەدەنە دەستی كەسانێك كە مۆڵەتی شۆفێریان نییە، یان تەمەنی یاساییان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری تەواو نەكردووە، ئەم كردارە پێچەوانەی یاسایە و لەمبارەیەوە چەندین ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیراوە".