راچڵەكین -
كەشناسیی هەرێم بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە و پێشبینیش دەكات لەسەر لوتكەی چیا بەرزە سنوورییەكان بەفر ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمشەو كاریگەریی شەپۆلی بارانبارین بەلاوازی دەمێنێتەوەو باران بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لەسەر ناوچەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری پارێزگای هەولێرو ناوچە شاخاوییەكان و سنووری پارێزگای سلێمانی و سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەردەوام دەبێت، لەگەڵ بوونی هەورە بروسكە لە ناوچە شاخاوییەكان.
كەشناسیی ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە و ئەگەری بەفربارین هەیە لەسەر لوتكەی چیا بەرزە سنووریەكان و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لەسەر ناوچەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ناوچە شاخاوییەكانی هەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێر.
بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم:
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
سلێمانی 18 ملم
هەڵەبجە 5.8 ملم
زاخۆ 0.3 ملم
چەمچماڵ 1.1 ملم
پیرمام 0.4 ملم
بازیان 7.2 ملم
هەڵشۆ 26.8 ملم
كەلار 4 ملم
دەربەندیخان 0.4 ملم
میدان 0.2 ملم
حاجی ئۆمەران 4.2 ملم
ئاكرێ 4 ملم
ئامێدی 2.2 ملم
بامەرنی 1.8 ملم
بارزان 5.2 ملم
كانی ماسی 3.2 ملم