راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 9ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان لەزۆربەی ناوچەكان بەهۆی بەرزە پەستانی باكوور، ساردوو ساماڵ دەبێت ناوچە سنووریەكانی رۆژهەڵات نەبێ لەنێوان هەورو نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری كەمێك بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی رۆژهەڵات پاشان بۆ كاتەكانی نیوەڕۆ كەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 3-4 پلە.
سبەی سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ بۆ تەنكە هەوری بەرز دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆك: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی