جێگرەكەی ترەمپ گۆمەكەی شڵەقاندو هۆكاری شكستی هەڵبژاردنەكان ئاشكرا دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 265


راچڵەكین-

جێگری سەرۆكی ئەمریكا هۆكاری شكستی كۆماریخوازەكان لەهەڵبژاردنی نیوەی خول دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو جەنگەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەو وڵاتە دژی ئێران ئەنجامیدا، ئەوەش وایكرد لەم هەڵبژاردنەكەدا دیموكراتخوازەكان كۆنترۆڵی هەردوو ئەنجوومەنەكەی كۆنگرێس بكەن.

جەی دی ڤانس، لە تۆڕی ئێكس نوسیوویەتی:" هۆكاری شكستەكەمان جەنگ بوو .... ئەگەر دەتەوێت بڵێیت جەنگەكە شایانی ئەوە بوو، و دۆڕاندنی ئەنجومەنی پیران بۆ شەش ساڵی داهاتوو باجێك بوو كە شایەنی ئەوە بوو بیدەین، ئەوا وا بڵێن."

ڤانس كە وەك كاندیدێكی سەرەكی لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ ساڵی 2028 لێی دەڕوانرێت، ئاماژەی بەوەكردووە:" ڕاسپاردەكانی پێشوو لەبارەی كۆتایی هێنان بەجەنگ ئامۆژگارییەكی دروست بوون."

لەبەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی لێدوانی جێگرەكەی بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، پێدەچێت لێدوانێكی باش بێت، لەهەمان كاتدا جەختی لە بڕیارەكانی خۆی كرد لەبارەی جەنگەوەو ووتی:" ڕێگریمان لێكردن كە ببنە خاوەنی چەكی ئەتۆمی."

لەلایەن خۆشییەوە، ڕاوێژكاری كۆشكی سپی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هەندێك لەبەرپرسان و فەرمانبەرانی كۆشكی سپی لەو بڕوایەدان لێدوانەكەی ڤانس دەرچوونە لە سیاسەتی دەرەوەی دۆناڵد ترەمپ و داننانی ئاشكرایە بەوەی جەنگ باجی ئابوری ناوخۆیی دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن